ماکینەی لحامی بۆری (HDPE)
ئوتوی بۆری بۆ پڕۆژە قورسەکان
کۆمپانیای (Anabeeb IQ) باشترین جۆری ماکینەی لحامی دەستی (Manual) دابین دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زنجیرەی EPM تەنها ماکینە نییە، بەڵکو چارەسەرە بۆ کێشەی لیک و شکاوی. ئەم ماکینانە تایبەت بۆ بەرگەگرتنی گەرمای ٥٥ پلەی عێراق دروستکراون، گەرەنتی لەحیمێکی (جۆین) بێ کێشەت پێ دەدەن بۆ بۆری ئاو، غاز و ئاوەڕۆ.
مطابق لەگەڵ ستانداردی جیهانی
ISO 12176-1 / DVS 2207
پێکهاتەی ماکینە
دیزاینێکی ئەندازیاری بەهێز
ئەم ماکینەیە بەپێی ستانداردی ئەڵمانی (DVS 2207) و (ISO) دروستکراوە. هەموو پارچەیەکی بە جۆرێک دیزاین کراوە کە بەرگەی فشار و ئیشی قورسی پڕۆژەکانی عێراق بگرێت بێ ئەوەی لە ڕێکخستن (Alignment) تێک بچێت.
شاسی (هەیکەل) ئەلەمنیۆمی بەهێز
شاسیەکەی لە داڕشتەی ئەلەمنیۆمی زۆر بەهێز دروستکراوە. لە کاتی فشار و کەبسکردنی بۆرییە گەورەکاندا، بەهیچ شێوەیەک لار نابێتەوە و بۆرییەکان بە ڕێکی دەهێڵێتەوە.
- ٤ فەکی (قفڵ) پۆڵای بەهێز
- دیزاینێک کە ڕێگرە لە جوڵە و لاربوونەوە
هیتەر (پلێت)ی دیجیتاڵ
هیتەرەکە بە ماددەی تێفلۆن (PTFE)ی ئەسڵی ڕووپۆش کراوە بۆ ئەوەی پلاستیک پێوەی نەنوسێت. کۆنترۆڵی دیجیتاڵی (PID) هەیە کە پلەی گەرمی بە جێگیری دەهێڵێتەوە.
- کۆنترۆڵی دیجیتاڵی ورد (±٢ پلە)
- تێفلۆنی پیشەسازی دژە نوسان
ڕەندە (مەکینەی قاش)ی کارەبایی
ڕەندەیەکی بەهێز بە شەفرەی تیژی دوو لایەنە (HSS). ڕووی بۆرییەکە بە تەواوی ساف و ڕێک دەکاتەوە و چینە ژەنگ گرتووەکە لادەبات بۆ ئەوەی لەحیمەکە بەهێز بێت.
- سیستەمی سەلامەتی (Interlock)
- ماتۆڕی پێچراوە بە مس (دژە تۆز)
چۆنیەتی ئیشکردن
لەحیمکردنی ستانداردی ئەڵمانی (DVS)
پرۆتۆکۆلی تەکنیکی
"بۆ ئەوەی جۆینەکەت لە خودی بۆرییەکە بەهێزتر بێت، پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت. ئەم ماکینەیە وا دروستکراوە کە کارەکە بۆ وەستاکە ئاسان بکات."
ڕێکخستن و ڕەندەکردن (Facing)
سەرەی بۆرییەکان بە جوانی ببڕە و بە ڕەندەکە سافیان بکە تا ڕوویەکی تەخت و خاوێنت دەست دەکەوێت.
گەرمکردن (Beading)
بۆرییەکان بدە لە هیتەرەکە و پەستانی بخە سەر تا لێوارێکی پلاستیکی تواوە لە دەوری بۆرییەکە دروست دەبێت.
تێپەڕبوونی گەرمی (Soaking)
فشارەکە کەم کەرەوە و بهێڵە گەرمییەکە بچێتە قوڵایی بۆرییەکە بۆ ئەوەی بە جوانی بتوێتەوە.
لادانی هیتەر و کەبس کردن
بە خێرایی هیتەرەکە لاببە و هەردوو سەرەی بۆرییەکە بە پەستانێکی گونجاو بەیەکەوە بنوسێنە.
ساردبوونەوە (Cooling)
بهێڵە جۆینەکە لەژێر پەستاندا بمێنێتەوە تا بە سروشتی سارد دەبێتەوە. ئاگاداربە: ئاو بەکارمەهێنە بۆ ساردکردنەوە!
تەکنەلۆژیای تێکەڵکردنی گەردیلەکان
ئەم ماکینەیە تەنها بۆرییەکان بەیەکەوە نانوسێنێت، بەڵکو گەردیلەکانی پلاستیکی (PE100) دەتوێنێتەوە و تێکەڵیان دەکات. ئەنجامەکە بۆرییەکی یەک پارچەیە کە بەرگەی پەستانی زۆر بەرز دەگرێت بێ ئەوەی لێک ببێتەوە.
100%
گرەنتی دزە نەکردن ١٠٠٪
دروستکراوە بۆ عێراق
بەرگەی گەرمای ٥٥ پلە دەگرێت
زۆربەی ماکینە ئەورووپییەکان لە هاوینی عێراقدا (حمی) دەکەن و دەوەستن. بەڵام ماکینەکانی (Anabeeb IQ) دەستکاری کراون بۆ ئەوەی لە گەرمترین ڕۆژی هاوین و لەژێر خۆڵباریندا بەبێ کێشە کار بکەن.
سیستەمی بەرگەگرتنی گەرما
هیتەر و بۆردە ئەلیکترۆنییەکان دیزاین کراون بۆ ناوچە گەرمەکان، پلەی گەرمی بە جێگیری دەهێڵنەوە تەنانەت لەژێر تیشکی خۆر.
دژە خۆڵ و تۆز
ماتۆڕ و بەشە جوڵاوەکان بە باشی داپۆشراون (Sealed) بۆ ئەوەی لم و تۆزی بیابان نەچێتە ناویان و تەمەنی ماکینەکە درێژ بێت.
دژە ژەنگ و خوێ
شاسی و پارچە ئاسنەکان بۆیەی فڕن و گالڤانیز کراون بۆ ئەوەی لە ناوچە شێدار و سوێرەکانی وەک بەسڕە ژەنگ نەهێنن.
گونجاوە لەگەڵ مۆلیدە
پارێزەری کارەبا (Surge Protection)ی تێدایە بۆ ئەوەی کاتێک کارەبای مۆلیدە بەرز و نزم دەکات، بۆردەکەی نەسوتێت.
قەبارە و جۆرەکان
خشتەی زانیاری تەکنیکی ماکینەکان
ماکینەی گونجاو بۆ پڕۆژەکەت هەڵبژێرە. هەموو قەبارەکانمان هەیە بۆ بۆری (SDR11, SDR17). هەموویان بە کارەبای ماڵان (Single Phase) ئیش دەکەن.
| مۆدێلی ماکینە | قەبارەی لحام (ملم) | کارەبا / ڤۆڵتیە | کێش (صافی / گشتی) | قەبارەی سندوق |
|---|---|---|---|---|
| EPM160-4M زانیاری تەکنیکی |
40mm
50mm
63mm
75mm
90mm
110mm
125mm
140mm
160mm
|
1.71 KW / 220V
کارەبای ماڵان (سینگڵ فێز)
|
صافی 44.2 Kg بە کارتۆنەوە 52.2 Kg |
77*57*45 cm
سندوقی دار (تەختە)
|
| EPM200-4M زانیاری تەکنیکی |
63mm
75mm
90mm
110mm
125mm
140mm
160mm
180mm
200mm
|
2.31 KW / 220V
کارەبای ماڵان (سینگڵ فێز)
|
صافی 51.7 Kg بە کارتۆنەوە 66.2 Kg |
77*60*57 cm
سندوقی دار (تەختە)
|
| EPM250-4M زانیاری تەکنیکی |
63mm
75mm
90mm
110mm
125mm
140mm
160mm
180mm
200mm
225mm
250mm
|
2.83 KW / 220V
کارەبای ماڵان (سینگڵ فێز)
|
صافی 110.6 Kg بە کارتۆنەوە 130.6 Kg |
105*75*70 cm
سندوقی دار (تەختە)
|
کێشی پارچەکان (بۆ هەڵگرتن)
شاسی سەرەکی
34 | 39 | 85
هیتەر (پلێت)
2.7 | 3.6 | 5.5
ڕەندە (مەکینەی قاش)
6 | 7 | 17.5
ستاند (حامل)
1.5 | 2.1 | 2.6
سەیری کوالیتی بکە
وێنەی وردی بەشەکانی ماکینە
لەم وێنانەدا دەتوانیت سەیری وردەکاری و کوالیتی پارچەکان بکەیت. ئێمە شتێکمان نییە بۆ شاردنەوە، کوالیتی بەرز لە هەموو بەشێکدا دیارە.
لە کاتی ئیشکردن لە بەسڕە
ڕێکخستنی دەقیق
ئەنجام: جۆینێکی بێ کێشە
داگرتنی کەتەلۆگ
فایلی تەواوی زانیارییەکان (PDF) دابەزێنە. خشتەی کاتی گەرمکردن و ساردکردنەوە و فشارەکانی تێدایە.
سەلامەتی
سەلامەتی وەستا و کرێکار لە پێش هەموو شتێکە
سیستەمی ڕێگری لە ئیشکردنی هەڵە
ڕەندەکە حەساسی تێدایە، ئەگەر بە جوانی لەسەر شاسیەکە دانەنرابێت ئیش ناکات، بۆ ئەوەی دەستی وەستاکە بپارێزێت لە برینداربوون.
پارێزەری کارەبا (Overload)
سێرکێتێکی تایبەت هەیە کە کارەباکە دەبڕێت ئەگەر پەستانێکی زۆر بکەوێتە سەر ماکینەکە یان شۆرتێک دروست ببێت.
ستانداردە نێودەوڵەتییەکان
ISO
12176-1:2017
CE
2006/42/EC
DVS
2207-1
ISO
9001:2015
"ئێمە پابەندین بە مەرجەکانی سەلامەتی (HSE) کە لە کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستان و عێراق پەیڕەو دەکرێت."
گەرەنتی
گەرەنتی یەک ساڵ
گەرەنتی ڕاستەقینە بۆ هەموو بەشەکان. هەر کێشەیەکی هەبێت لە وۆرکشۆپەکانمان لە بەغدا و هەولێر بۆت چاک دەکەینەوە.
فێربوون
مەشق و ڕاهێنان
تیمەکانمان دێن بۆ پڕۆژەکەت و وەستاکانت فێر دەکەن چۆن بە باشترین شێوە ماکینەکە بەکاربهێنن.
مەخزەن
کاڵا حازرە
پێویست ناکات چاوەڕێی گومرگ و شحن بیت. هەموو قەبارەکان (٦٣-٢٥٠ ملم) لە کۆگاکانمان ئامادەن.
چاککردنەوە
پارچەی یەدەگ (غەراز)
هەموو پارچەیەکی یەدەگمان هەیە (هیتەر، ڕەندە، بۆرد). هەرگیز ماکینەکەت لەکار ناکەوێت بەهۆی نەبوونی پارچەوە.
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
تاکە بریکاری فەرمی بە خزمەتگوزاری ناوخۆیی
مەترسی مەکە بە کڕینی کاڵای بێ سەرچاوە. ئێمە تەکەنەلۆژیای ئەڵمانیت پێ دەدەین لەگەڵ پشتگیری تەواو لەناو عێراق. پڕۆژەکەت بەهۆی تێکچوونی ماکینەوە ناوەستێت.
تیمی ئەندازیاری ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتتدان
کۆنترۆڵی کوالیتی
تاقیکراوەتەوە پێش ئەوەی وەریبگریت
هیچ ماکینەیەک لە کۆگا دەرناچێت بێ ئەوەی تێست بکرێت. ئێمە دڵنیا دەبینەوە لە پلەی گەرمی هیتەر و هێزی ڕەندەکە پێش ئەوەی بیدەین بە تۆ.
100%
تێست کراوە
DVS
کوالیتی بەرز
ISO
سەنتەری ڕێگەپێدراو
لیستی پشکنین
-
پشکنینی دابەشبوونی گەرمی هیتەر
-
پشکنینی ڕێکی شاسی (Alignment)
-
تێستی هێزی ماتۆڕی ڕەندە
-
پشکنینی سەلامەتی کارەبا و ئەرز
دەست پێ بکە
پڕۆژەکەت بە باشترین ماکینە تەواو بکە
پەیوەندی بە ئەندازیارەکانمانەوە بکە بۆ ڕاوێژکردن یان وەرگرتنی نرخ. باشترین کوالیتی و باشترین نرخ لە ئێمە دەست دەکەوێت.